له‌ هه‌ولێر دزو خاوەن ماڵە بوو بەشەڕیان


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە لەكاتی دزیكردندا لەگەڵ خاوەن ماڵەكە بوەتە شەڕیان.



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكیدا روونیكردوەتەوە: بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لە گەڕەكی شارەوانی تۆمەتبارێكیان بە ناوی (غ. ر. س) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوو بە دزینی پشتێنێكی ژنان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەكاتی دزیكردنەكەدا لەگەڵ خاوەن ماڵ ببووە شەڕیان، بۆیە پۆلیس قۆڵبەستی كردو بەمەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور كراوە.


PM:01:49:29/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 5432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو