كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە


وێستگە نیوز-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، تا پێنجشەممە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام لەو رۆژەوە پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەكات:" بەهۆی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە سبەینێ يه‌كشه‌ممه‌وه‌ بە 1 پلە بەرزتر بێتەوە لە ڕۆژی دووشەممە تا چوارشەممە بەرزبونەوەیەکى زیاتر بە خۆوە دەبینێ بەبەراورد لە گەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆدا.

کەشناسی دەشڵێت:" لەپێنج شەممەوە بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-3) پلە دادەبەزێت". 

 ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆ ڕۆژانى دووشەممە تا چوارشەممە پێشبینى دەکرێ بەرزترین پلەکانى گەرمى بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت :-
هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە (43-46) پلەى سیلیزى.
کەرکووک  (46-48) پلەى سیلیزى، ناوچەكانی گەرمیان و خانەقین (47-51) پلەى سیلیزی


PM:10:41:24/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 6544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت