نێچيرڤان بارزانى بۆ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى: هیوادارم پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران زیاتر پەرەیان پێبدرێت

‌ نێچيرڤان بارزانى و ئيبراهيم ڕه‌ئيسى

ویستگەنیوز-

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایی نامەیەکی ئاڕاستەی ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى هەڵبژێردراوی كۆمارى ئيسلاميى ئێران کرد و رایگەیاند، هیوادارن له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى ئيبراهيم ڕه‌ئيسىیدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيەتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى له‌ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى هەڵبژێردراوی كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێدا، به‌ سه‌ركۆمارى نوێی ئێران هه‌ڵبژێردرا.

ئەوەش هاتووە، له‌ نامه‌يه‌كدا كه‌ به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى ئاراسته‌ى ئیبراهیم ڕه‌ئيسى كردووده‌، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، "هيواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى به‌ڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن".

ئەمڕۆ شەممە دوای کەمتر لە رۆژێک لە کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، ئەنجامەکان راگەیەندران و ئیبراهیم رەئیسی، کاندیدی نەریتخوازەکان براوەی هەڵبژاردن بوو و دەبێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بڵاوکردەوە، لە کۆی 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 دەنگدەر، 28 ملیۆن و 933 هەزار و چوار کەس دەنگیان داوە. رێژەی بەشداریکردن 48.8٪.
 
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگی بەدەستهێناوە، دوای ئەو موحسین رەزایی، بەربژێریكی دیکەی نەریتخواز بە 3 ملیۆن و 412 هەزار و 712 دەنگ بووە دووەم لە هەڵبژاردنەکان.
 
بەکۆی گشتیی 3 ملیۆن و 726 هەزار و 870 دەنگی پووچەڵ خراوەتە سندووقەکانی دەنگدان.


PM:10:19:19/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت