ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێم بودجه‌ی 2021 و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان تاووتوێ ده‌كات
بینای ئەنجومەنی وەزیران
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری، بودجه‌ی 2021 و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیكه تاووتوێ ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی حوزه‌یران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (11) له یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021 و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی 5/31 تاوه‌كو 2021/6/2 و رۆژی 2021/6/7 له به‌غدا.
سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
AM:11:19:16/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت