کەسێك براکەی خۆی لەنێو کافتریایەک دەکوژێت وهەڵدێت

‌دیمەنێک لە شاری کەرکوک

وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند، "لە گەڕەکی (حوریە) ڕزگاری، کەسێک برایەکی خۆی لەناو کافتریایەکدا کوشتووە". 

سەرچاوەیەک ئەمنی کەرکوک بە وێستگە نیوز-ی وت، " ئەمشەو لە گەڕەکی ڕزگاری کەرکوک لە کافتریایەکدا کەسێک براکەی خۆی کوشتووە، کە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکراکراوە و ناوی "ک. ی"ە لە ئێستادا هەڵاتووە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، " هێزەکانی پۆلیسی بنکەی ڕزگاری گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی کوژراوەکە گەیەندراوەتە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کەرکوک"، هاوکات "گەڕان بەدوای بکوژەکەدا دەستیپێکردووە".


PM:10:54:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 14000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت