حكومەتی هەرێم پشووی رۆژانی جەژنی دیاریكرد


وێستگە نیوز-
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، سبەینێ چوارشەممە دەوامی فەرمیە لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم، رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمییە و لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 16ی ئایاری 2021 دەوام دەست پێدەكاتەوە.  

  
ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە تەواوكاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و ڕۆژی پێنجشەممە (13ی ئایاری 2021) یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە. 


PM:09:39:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 8768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو