عێراق دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ هەرێم داخست

‌تەحسین خەفاجی

وێستگە نیوز-

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەداخستنی سەرجەم دەروازە سنوریەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ئەمشەویش بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

تەحسین خەفاجی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكان رایگەیاندووە، لە كاتژمێری ١٢ی ئەمشەوەوە، قەدەغەی گشتی هاتووچۆ لەهەموو شارەكانی عێراقدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ھەموو ڕێگاكانی شارەكانی عێراق دادەخرێت و ھاتوچۆ لەگەل شارەكانی ھەرێمش نامێنیت.

ئەم بڕیارەی حكومەتی عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانە و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆش بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی كۆرۆنایە.


PM:08:10:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 8984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو