کەشوهەوای رۆژانی جەژن لە هەرێم ئاشکرا کرا


وێستگه‌ نیوز-
کەشناسی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. هاوکات، له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ئاسمان به‌گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كان ساماڵ و هه‌ندێكجار په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری بەرچاو له‌ پله‌كانی گه‌رما رونادات.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ى ئایارى 2021، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەڕیم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت.

هاوکات، ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشکرایکرد، كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق شێدار و هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێكجار هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، بەڵام لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما رونادات.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش، چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ کەشوهەوای رۆژی هەینیەوە باسی لەوەشکردووە، لەسەرتاسەری عێراق ئاسمان  نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما رونادات، هاوکات، كه‌شوهه‌وای ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان  ساماڵ ده‌بێت.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە و نزمترین 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 34 بە 19 پلە دەبێت و دھۆک 34 بە 16 پلە دەبێت و کەرکوک 38 بە 21 پلە دەبێت.

هاوکات، سبەی چوارشەممە، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، 36 پلە و نزمترین 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 35 بە 20 پلە، دھۆک 35 بە 17 دەبێت، لە کەرکوکیش 39 بە 22 پلە دەبێت.


PM:01:41:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 7960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت