وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کرد


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای هەشت ساڵ (2013-2021)، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری واژۆی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کردو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.  

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە ئاماژە بەوەکراوە، "دوای هەشت ساڵ (2013-2021)، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری واژۆی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کردو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا".

پێشووتریش پەیوەست بەهەنگاوەکانی ئامادەکردنی بودجە سەرچاوەیەکی بەرپرس لەوەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەوێستگەنیوزی راگەیاندبوو، بۆ رێکخستنەوەی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا چاوەڕێی رێنمایی دەکەن کە لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی پشکی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، دوای گەیشتنی "رێنماییەکان و دیاریکردنی پشکی هەرێم" بڕیار لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی موچە و پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت.

7ـی کانونی دووەمی ئەمساڵیش جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وه‌زیرانی پلاندانان و دارایی كۆمه‌ڵێك پێشنیاریان پێشكه‌شكردوە، كه‌ باس له‌داهاته‌كان و رێكخستنیان ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا، حكومه‌ت بڕوای به‌وه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ پرۆژه‌یاسایانه‌ بۆ به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری بێت، له‌و روه‌شه‌وه‌ به‌ر له‌ زیاتر له‌مانگ و نیوێك هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راسپاردبوو.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌یوه‌ندی به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نیه‌، به‌ڵكو له‌سۆنگه‌ی بڕوابونمانه‌ به‌شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری و هه‌موو حكومه‌تێكیش ده‌بێت پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌بێت و بزانێت داهاتی چه‌نده‌ و چۆن خه‌رجی ده‌كات.

بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەڵێن، چاوەڕێ دەکەن مانگانە نزیکەی 750 ملیار دینار لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن موچەی فەرمانبەران دابین بکەن جگە لەخەرجییەکانی دیکەی حکومەت، ئەوە لە کاتێکدایە موچە بێ لێبڕین پێویستی بە نزیکەی 895 ملیار دینارە.

هـ.هـ


AM:09:20:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو