پەرلەمان و حکومەتی عێراق پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز تاوتوێ دەکەن



وێستگەنیوز-

سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری نەوتی عێراق لەکۆبونەوەیەکدا پرسی پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز تاوتوێ دەکەن و داوا دەکەن پەسەندکردنی یاساکە بخرێتە بەرنامەی کاری داهاتوی پەرلەمان.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا ئاماژە بەوەش دەکەن، هەردوولا جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگی پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز لەقۆناغی داهاتوی کاری پەرلەماندا.

لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەشکراوە، هەردوولا هەموارکردنەوەی یاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی عێراق بەپێویست دەزانن.

ئێستا سێ پڕۆژە یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراقن، یەكەم لە ساڵی 2007 پێشكەش كرا، بەڵام لەبەر نەبونی کۆدەنگی سیاسی بە هەڵواسراوی مایەوە، پڕۆژەی دوەم لە ساڵی 2011 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان. پڕۆژەی سێیەمیش لەساڵی 2012 لەلایەن لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانەوە پێشكەش كراوە.

ماددەی 112ی دەستوری عێراق تایبەتە بە دیاریكردنی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت بۆ دانانی سیاسەتی نەوت و گەشەپێدانی ئەو كەرتە، بەڵام هەولێر و بەغدا لێكدانەوەی جیاوازیان بۆ ئەو ماددەیەی دەستور هەیە.


PM:11:56:10/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت