هەرێمی کوردستان؛ پەخشی 30 کەناڵی تەلەفزیۆنی راگیرا
وێستگەنیوز-
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسنوری پارێزگای دهۆک 30 کەناڵی تەلەفزیۆنی بەبێ ئەوەی مۆڵەتی کارکردنیان هەبێت، بەرنامەکانیان پەخش دەکەن بۆیە بڕیاردراوە بە راگرتنی پەخشەکانیان تاوه‌كو رێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لەدواین بڕیاریدا کەواژۆی ئه‌یاد نه‌قیب خان ئاڤده‌ل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆک لەسەرە باس لەوەشکراوە، له‌ژێر رێنمایی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم خاڵی دوه‌می مادده‌ی پێنج له بڕگه‌ی پێنجی ژماره 1ی ساڵی 2014، به‌هیچ جۆرێك نابێت كه‌ناڵ به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكات.
ئەوەش هاتووە، كه‌ناڵه‌كانی (نیوماكس، نیبه‌ر ، بفرین، هه‌ڤره‌نگ ، نوبار، تاڤ، ئۆرسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقڵ، یه‌كگرتو، بادینان، هه‌ست، بیلان، گه‌لا ئاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شیلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا دیكۆمێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داستیا، ATV، MTV) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، به راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانتان، تاوه‌كو رێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆک هۆشداری دەدات بەو کەناڵانە و ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئەو کەناڵانە بەبێ مۆڵەت بەردەوام بن لەپەخشکردن، رووبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.
PM:10:37:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 16728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت