شاره‌وانی سلێمانی رونكردنه‌وه له‌سه‌ر فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك خوێندنگا ده‌دات
شاره‌وانی سلێمانی
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەماوەی رابردودا بڕیاربوو دوو خوێندنگە كه خوێندن لەناویاندا به‌زمانی توركیه و خویندن ساڵانه به پاره‌یه لەزیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێن، بەڵام دواتر بڕیار ده‌رچوو به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فرۆشتنی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه له‌گه‌ڵ راگرتنی زیادكردنه‌كه.
شاره‌وانی سلێمانی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌زۆربه‌ی سایت كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ھه‌واڵی فرۆشتنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ناوشاری سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوره له‌راستیه‌وه، ته‌نھا دوو قوتابخانه كه خوێندن به‌زمانی توركیه و خویندن ساڵانه به پاره‌یه، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌راویژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌رورده، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می قوتابخانه و به‌راویژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه بفرۆشریت به‌زیادكردنی ئاشكرا.
ئەوەش هاتووە، دواتر بڕیار ده‌رچوو به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فرۆشتنی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه له‌گه‌ڵ راگرتنی زیادكردنه‌كه، بڕیاری راگرتنه‌كه‌ش له‌په‌یجی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌رۆژی 3-5-2021 و له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێشدا بڕیاری ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و راگرتنی زیادكردنه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، فرۆشتنی هه‌شت قوتابخانه له سلێمانی راگیراوه و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، به‌دڵنیاییشه‌وه فرۆشتنی ئه‌و قوتابخانانه به‌وشێوه‌یه نایاساییه و ھیچ پرسێكیش به په‌روه‌رده نه‌كراوه.
PM:08:44:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت