لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێویستە حکومەتی هەرێم بەپەلە سزادراوانی بادینان ئازادبکات

‌سزادراوانی بادینان

وێستگە نیوز-

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم "بەپەلە و بەبێ مەرج" سزادراوانی بادینان ئازادبکات، چونکە لە دادگایەکی "نادادپەروەرانەدا" سزایان بەسەردا سەپێنراوە.


رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بۆ سزادانی شێروانی، گوهدار زێباری، هەریوان عیسا، ئەیاز ئەکرەم و شڤان سەعید، بە دڵنیاییەوە رەتدەکەینەوە، سەرەڕای سەرپێچیکردنی ستانداردەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە و پێویستە حکومەتی هەرێم بەپەلە و بەبێ مەرج ئازادیان بکات."

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسانە لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزایان بەسەردا سەپێنراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەو کاتەوە کەس و کاریان نەیانتوانیوە بیانبینن و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بەپەلە و بێ مەرج ئازادیان بکات".

رۆژی 6ی ئەم مانگەش، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد.


PM:04:45:10/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت