وەزیری ناوخۆی عێراق: کەرکوک بۆ ئێمە هێڵی سورە

‌وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکوک

وێستگە نیوز-

وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، "ئەمنییەتی پارێزگای کەرکوک بۆ ئەوان هێڵی سورە" ئاماژە بەوەشدەکات، "ڕێکاری توند هەیە بۆ ئەو کەسانەی پێچەوانەی یاسا دەجوڵێتەوە".


عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لەمیانی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەک لە بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک کە لەگەڵ شاندێک چوونە پارێزگاکە رایگەیاند، "پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوان سەرەتا و دەستپێکی کارەکانیانە".

وەزیری ناوخۆی عێراق وتیشی، "ئەمنیەتی و ئارامی پارێزگای کەرکوک بۆ حکومەتی عێراق هێڵی سورە".

عوسمان غانمی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "سوپا و پۆلیس پارێزەر و ناونیشانی قوربانیدانن، هەروەها ڕێکاری توند هەیە بۆ ئەو کەسانەی پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکان دەجوڵێتەوە".

وەزیری ناوخۆی عێراق لەمیانی سەردانەکەشیدا ئەوەی خستەڕوو، "کەرکوک عێراقێکی بچوککراوەیە و شایەنی گرنگیپێدان و پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراقە".


PM:03:20:10/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت