ئاراس شێخ جه‌نگى: هەڵە تێگەیشتنێک لە بڵاوبونەوەی ئەم وێنەیە لەدڵ گیراوە
وێستگه نیوز-
ئاراس شێخ جه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵە تێگەیشتنێک لەبڵاوبونەوەی ئەم وێنەیە لەدڵ گیراوە، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات من مەبەستم گەڕانەوە بۆ ڕێبازی مام لە سیاسەتی یەکێتی بووە ئەو سیاسەتەی کە مام هەموکاتێک ئەیوت گەڕانەوە بۆ ناو جەماوەر و خانووە قوڕەکان.
ئاراس شێخ جه‌نگى، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانى كوردستان له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، هەڵە تێگەیشتنێک لەبڵاوبونەوەی ئەم وێنەیە لەدڵ گیراوە، من مەبەستم گەڕانەوە بۆ ڕێبازی مام لە سیاسەتی یەکێتی بووە ئەو سیاسەتەی کە مام هەموکاتێک ئەیوت گەڕانەوە بۆ ناو جەماوەر و خانووە قوڕەکان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، لەگەڵ ئەم جوامێرانە بەیەکەوە بە هەمومان یەکێتی ئەگەڕێنینەوە سەر ڕێبازەکەی مام.
رونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاراس شێخ جه‌نگى، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانى كوردستان له كاتێكدایه وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كادرى یه‌كێتى بڵاو كردۆته‌وه كه نووسیویه‌تى، پێشوازیمان کرد لە کۆمەڵێک هەڤاڵی تێکۆشەری رێگای کوردایەتی کە زۆربەی ژیانی خۆیان تەرخانکردبوو خزمەتی ووڵات و میللەتەکەیان، جارێکی تر بەڵێنیان دا کە ئەوەی ماوە لە تەمەنیان بۆخزمەتی یەکێتی و گەڕانەوە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام تەرخان بکەن، كه ئه‌م وێنه‌یه لێكدانه‌وه‌ى جیاوازى بۆكراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه.
PM:02:08:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 27628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت