یه‌كێتی: حکومەت په‌یوه‌ندییه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی كاڵبوه‌ته‌وه‌و وڵاتان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن
دیمەنێک لە لایەنگرانی یەكێتی
وێستگە نیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "سپاردنی ئه‌زمه‌یه‌ك به ئه‌زمه‌یه‌كی دیكه وه‌ره‌قه‌یه‌كی سوتاوه" دەشڵێت، "حکومەت په‌یوه‌ندییه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی كاڵبوه‌ته‌وه‌و وڵاتان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن".
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، "سپاردنی ئه‌زمه‌یه‌ك به ئه‌زمه‌یه‌كی دیكه وه‌ره‌قه‌یه‌كی سوتاوه‌و خه‌ڵك پرسه گرنگه‌كانی وه‌ك نه‌بوونی مووچه و قه‌یرانی دارایی و ئازادكردنی حوكمدراوانی بادینان و كاڵبوونه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕینی بیرناچێته‌وه".
دەشڵێت، "پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شانازی به ئازادی راده‌ربڕین و ئاسایش و ئارامییه‌وه ده‌كرد كه له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆری داوه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری له‌كه‌یسی حوكمدراوانی بادینان له‌ناوخۆی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ناڕه‌زایی زۆر هه‌یه و داوای ئازادكردنی ئه‌و حوكمدراوانه ده‌كرێت".
زیاد جەبار ئاماژە بەوەشدەکات، "به‌هۆی هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی شه‌خسی، له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ئازادی راده‌بڕینه‌وه له‌ژێر پرسیاردایه و په‌یوه‌ندییه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی كاڵبوه‌ته‌وه‌و وڵاتان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت، "خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سود له‌دروستبوونی ئه‌زمه‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌زمه‌یه‌ك نابینن و هیوادارم ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌ڕه سوتاوه به‌كاربهێنن، به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و له‌بری ئه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌یی و هه‌موو ئه‌و كێشانه بده‌ن كه به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه".
PM:11:18:09/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 6620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت