كاتی گەڕانەوەی گەشتیارە كوردە دەستبەسەركراوەكان لەمیسر راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

دەزگای لوتكـە، بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، دوای لێكۆڵینەوە لەو گەشتیارە كوردانەی لەوڵاتی میسر دەستبەسەركرابوون، دادگا بڕیاریداوە رۆژی 11ی ئەم مانگە بیانگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

دەزگای لوتكـە، بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە، كۆمەڵێك هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان ٣٢ كەسە، بە مەبەستی گەشت و سەیران لەڕۆژی 16ی نیسان سەردانی وڵاتی میسریان كردووە، بەڵام لەلایەن شۆفێرێكی میسرییەوە دەبرێن بەرەو شاری ئەسكەندەرییە، لەوێش لە ناوچەیەكی قەدەغەكراوی ئەو سنوورە جێیان دەهێڵێت و دواتر لەلایەن پاسەوانانی سنوری ئەو وڵاتەوە دەستگیركراون و وا زانراوە كە ئەم هاووڵاتییانە بیانەوێت لەو سنوورەوە كۆچ بكەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.


لوتكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو گەشتیارە كوردانە ماوەی پێنج ڕۆژە لە بنكەیەكی پۆلیس لە وڵاتی میسر دەستبەسەرن و لە ژیانێكی سەختدان بەهۆی كەمی و نەبوونی ئاو و خۆراكەوە لە گەراجی ئۆتۆمبیلەكانی پۆلیسدا  دەستبەسەرن، پاش لێكۆڵینەوە لە ڕاستی ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە، دادگا بڕیاریداوە رۆژی 11ی ئەم مانگە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

دەزگا لوتكە روونیكردۆتەوە، بەمەبەستی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ گەڕانەوەی گەشتیارەكان، دەزگاكەیان بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵیاندا و چەندین گرتە ڤیدیۆیی و وێنە لەبەردەستیاندایە سەبارەت بە خراپی ڕەوشی ژیانیان.


PM:08:47:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت