هۆشیار عەبدوڵڵا: یەکێتی کەوتۆتە داوی پارتی بۆ لەبیربردنەوەی دەستگیرکراوانی بادینان

‌هۆشیار عەبدوڵلا

وێستگە نیوز-

هۆشیار عەبدوڵلا دەڵێت، " وروژاندنی کەیسی قاسمی سولەیمانی لەم کاتەدا لەلایەن میدیا پارتی بۆ لە بیربردنەوەی ئابرووچون و سکانداڵەکەی چالاکوانانی بادینانە، کەچی یەکێتی لەو چۆڕە ئاوەدا دەکەوێتە مەلە کە پارتی بۆی دەڕێژێ".


لە بڵاوکراوەیەکدا لە پەیجی خۆی، هۆشیار عەبدوڵلا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی نوسیوە، "لیکۆڵینەوە لە کەیسی (سولەیمانی) لەلایەن زلهێزێکی وەک ئێرانەوە لەوە گەورەتر و هەستیارترە بە لۆبیستێکی حزبی، یا راپۆرتێکی میدیایی ئاراستەکراو بگۆڕێ. پارتی خۆی فەزیحەیەکی گەورەی نێودەوڵەتی بەسەر هەرێمدا هێناوە، لە جیاتی ئەوەی بیر بکاتەوە چۆن پینەی هەڵەکەی بکا و دڵی کونسولخانەکان بێنێتەوە جێگای خۆی! دەیەوێ بە عەقڵیەتێکی حزبی تەسک وڵاتی تر بکا بە گژی هەرێمدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ململانێی حزبی و شەخسی نێوان پارتی و یەکێتی ئەو کاتەی کەیسی مافی مرۆڤی هاوشێوەی چالاکوانانی بادینان و سومعەی هەرێمی تێدا دەبێتە قوربانی نابێ وەک ململانێیەک سەیر بکرێ کە پەیوەندی تەنها بە خۆیانەوە هەیە، نەخێر بەرپرسیارێتی هەمووانە رێگە نەدەین بە سینارێۆ، مافی چالاکوانانی بادینان بیربەرنەوە و سومعەی هەرێمەکە زیاتر لەکەدار بکەن".

ئەو قسانەی هۆشیار عەبدوڵلا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە چەند دەزگایەکی راگەیاندن راپۆرتێکیان لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاوکردوەتەوە و بەگوێرەی راپۆرتەکە "ئەندامێکی دژە تیرۆر لە باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) بە ناوی (سی تی جی CTG) کە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، هاوکاری پێکانی ئامانجەکەی لە نزیکەوە کردووە و کاتێک قاسم سولەیمانی لە سووریاوە هاتووەتەوە عێراق و لە فڕۆکەخانەی بەغدا دابەزیووە، ئەندامەکانی دژە تیرۆر، کە خۆیان وەک کارمەندی گواستنەوەی جانتاکان نیشانداوە، لە نزیکەوە بوونی قاسمیان پشتڕاستکردووەتەوە".

راپۆرتەکە کەدەزگاکانی نزیک لەپارتی دیموکراتی کوردستان ناوەڕۆکەکەیان بڵاوکردوەتەوە ئاماژە بەوەشکراوە، "رۆڵی دژە تیرۆر، زۆر سەرەکی بووە و پێش رووداوەکەش ئامادەکاریی وردییان کردووە. بۆ کارەکەش، پێویستیان بە پلانی زۆر وردی ناردنی سەرباز و شارەزای سەربازیی بووە".

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەل ئەبومەهدی موهەندیسی، فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا لە لەیەن فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانەوە کرانە ئامانج و کوژران، لە پاشان ئەمریکا و خودی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکات بەرپرسیاریەتی رووداوەکەی هەڵگرت و لەوکاتەوە ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا روویان لە زیاد بوون کردووە.

دەقی نوسینی هۆشیار عەبدوڵڵا

سولەیمانی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا!

هەمو کەس دەزانێ وروژاندنی کەیسی قاسمی سولەیمانی لەم کاتەدا لە لایەن میدیا فەرمی و سێبەرەکانی پارتییەوە بۆ لە بیربردنەوەی ئابروچون و سکانداڵەکەی چالاکوانانی بادینانە. کەچی یەکێتی لەبری ئیهمالکردنی دێ جوابیان دەداتەوە،و لەو چۆڕە ئاوەدا دەکەوێتە مەلە کە پارتی بۆی دەڕێژێ.

لیکۆڵینەوە لە کەیسی (سولەیمانی) لە لایەن زلهێزێکی وەک ئێرانەوە لەوە گەورەتر و هەستیارترە بە لۆبیستێکی حزبی، یا راپۆرتێکی میدیایی ئاراستەکراو بگۆڕێ. پارتی خۆی فەزیحەیەکی گەورەی نێودەوڵەتی بەسەر هەرێمدا هێناوە، لە جیاتی ئەوەی بیر بکاتەوە چۆن پینەی هەڵەکەی بکا و دڵی کونسولخانەکان بێنێتەوە جێگای خۆی! دەیەوێ بە عەقڵیەتێکی حزبی تەسک وڵاتی تر بکا بە گژی هەرێمدا.

ململانێی حزبی و شەخصی نێوان پارتی و یەکێتی ئەو کاتەی کەیسی مافی مرۆڤی هاوشێوەی چالاکوانانی بادینان و سومعەی هەرێمی تێدا دەبێتە قوربانی نابێ وەک ململانێیەک سەیر بکرێ کە پەیوەندی تەنها بە خۆیانەوە هەیە، نەخێر بەرپرسیارێتی هەموانە رێگە نەدەین بە سینارێۆ، مافی چالاکوانانی بادینان بیربەرنەوە و سومعەی هەرێمەکە زیاتر لەکەدار بکەن.

هۆشیار عەبدوڵا


PM:06:46:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت