هاتووچۆی سلێمانی ژمارەیەک شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە

‌پۆلیسێکی هاتووچۆ لە کاتی ئەرکدا

وێستگە نیوز-

لە گەراجی کۆنی دەست بەسەراگرتن 144 ئۆتۆمبێل دەستیبەسەردا گیراوە، هاتووچۆی سلێمانی داوادەکات کە لە ماوەی 15 رۆژدا خاوەنەکانیان سەردانیان بکەن.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، لە گەراجی کۆنی دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبیل لە رێگای عەربەت 144 ئۆتۆمبێل دەستیبەسەردا گیراوە، کە لە ماوەی 15 رۆژدا خاوەنەکانیان دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەیان سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن هاتووچۆی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لەماوەی 15 رۆژدا واتە لە بەرواری 9ی ئایار تا 23ی ئایاری ئەمساڵ، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی  ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  ئەگەر لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا خاوەن ئۆتۆمبێلەکان، نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەوا هاتووچۆی سلێمانی، ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی سکراب بە پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن.


PM:06:27:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت