یەکەم سەرکردەی یەکێتی "دژایەتی" بۆ ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان ڕاگەیاند


وێستگه‌ نیوز-
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕەخنەی توند لە هاوپەیمانێتی حزبەکەی لەگەڵ گۆڕان دەگرێت و دەڵێت هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و گۆڕان ناچارییە و لەبەر مەترسیی سەرەنجامی هەڵبژاردنە.

مەلا بەختیار لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕەخنە لە هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان دەگرێت و نوسیویەتی "لە كوردستاندا، تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە. دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە !"

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سیاسیی یەکێتی دەشڵێت "زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ‌، لافەكانیان چەند بڕ دەكات !"

بڕیارە 10ى ئۆکتۆبەر، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت و یەکێتی و گۆڕانیش بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن و لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.


PM:02:35:02/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 35240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت