لە کەرکوک بیرەنەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن تەقێنرایەوە
تەقینەوەی بیرە نەوت
وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان راگەیاند، "لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بیرەنەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن تەقێنراوەتەوە و دواتر ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵکراوە".
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان ڕایگەیاندووە، "کە تەقینەوەکە لەرێگای بۆمبی چێنراوەوە بووە و بیری ژمارە 105ی بای حەسەن تەقێندراوەتەوە".
سەرچاوەیەکە وتیشی، "ئەنجامدەرانی ئەو کارە نەناسراون و جارێ دیار نییە کە کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە، بیرەکە غازی کەمبووە، بۆیە ئاگرەکەی زۆر نەبووە و توانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت".
راشیگەیاندووە، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بەدوای ئەنجامدەرانی کارەکەدا دەگەڕێن".
کێڵگەکە لە 196بیرە نەوت پێکدێت و پاراستنی ئاسایشیان بەگرێبەست بە دانیشتووانی گوندەکە سپێردراوە، "گوندەکە ناوی بای حەسەنە و کێڵگەکەش هەر بەناوی گوندەکەوەیە".
PM:12:38:17/04/2021
ئهم بابهته 856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت