مەحمود عوسمان: ئەمریکییەکان با فڕۆکەخانەی هەولێر جێبهێڵن

‌مەحمود عوسمان

وێستگە نیوز-


سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت، "ئەگەر ئەمریکییەکان ناتوانن لەکاتی هێرشکردنە سەریان بەرگری لە خۆیان بکەن، پێویستە ناوچەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بەجێبهێڵن".

دکتۆر مەحمود عوسمان، كە یەكێكە لە سیاسەتمەدارەكانی كورد و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق بوە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئەگەر ئەمریکییەکان ناتوانن لەکاتی هێرشکردنە سەریان بەرگری لە خۆیان بکەن، پێویستە ناوچەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بەجێبهێڵن، بۆئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار نەبن".

ئەو سیاسەتمەدارە لە تویتەکەیدا دەپرسێت، "بۆچی دەبێت ئێمە باجی کەمتەرخەمیان لە کارەکانیاندا بدەین؟"، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شه‌وی 14ی (نیسان/4)ی 2021 هێرشکرایە سەر  هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە هەولێر.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هێرشەکەوە رایگه‌یاندوە، "هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ رێگه‌ی درۆنی (TNT)وه‌ بوه‌، ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه‌ له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌، خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نییه‌ و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر باڵاخانه‌یه‌ك كه‌وتوه‌".

پاشتر، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، بریتانیا و ئیتاڵیا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند، "ئێمه‌ كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌رباز و یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان قبوڵ ناكرێت".


AM:11:09:17/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو