نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه
         
                
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
	ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه بكرێت و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بكرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوز راگه‌یاند: ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه دواكه‌وتنه‌كه‌شی ئاساییه.
وتیشی: "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه له نێوان 16 و 17ی هه‌موو مانگێك ره‌وانه كراوه و كێشه‌ی نه‌بووه، ئه‌م مانگه‌ش ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌وه و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی پێده‌دات كه تا ئێستا نه‌یداون".
ئه‌مڕۆ میدیای فه‌رمی یه‌كێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڵاویكردبوه‌وه كه دابه‌شكردنی مووچه دواكه‌وێت.
        
        
PM:09:23:14/05/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									10440
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت