بانكه بازرگانییه‌كان: وێڕای پشووی دووشه‌ممه دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه‌نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه پشووی فه‌رمییه، دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لەگەڵ ئەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیەو خشتەی دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو ریزبەندییەی راگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، هه‌ریه‌كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
PM:12:30:14/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت