به‌ڤیدیۆ.. روسییه‌كان له لافاوی هاویندا مه‌له ده‌كه‌ن
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
له شاری كراسنۆداری روسیا، بارانێكی به‌خوڕ باری و ئاوه‌ڕۆكانی شاره‌كه گیران و لافاو كوچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه.
	
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 21ی ته‌مموزی 2019، بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك بارانێكی به‌خوڕ له شاری كراسنۆداری روسیا باری و لافاو له چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌و شاره‌دا دروستبوو و شه‌قامه‌كان بونه گۆمێكی بچوك و هاتوچۆ تیایدا راگیرا.
	
هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ش ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و له كه‌شێكی هه‌م گه‌رم هه‌م باراناویشدا له لافاوی سه‌ر شه‌قامه‌كاندا مه‌له‌یان ده‌كرد.
	
        
        AM:10:09:24/07/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3028
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت