كاسیاس ڤیدیۆیه‌ك بۆ دكتۆره زێڕین ده‌نێرێت
         
                
        
        
        
          
وێسگه نیوزـ
	
ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ڤیدیۆیه‌كی بۆ دكتۆره زێڕین، پزیشكی ددانی كورد ده‌نێرێت و هانی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌دان كه ده‌مامك ببه‌ستن و پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
	
دكتۆره زێڕین كامه‌ران، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی كاسیاسی بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نوسیوه "گۆڵپارێزی پێشووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا‌و یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێکی ڤیدیۆیی تایبەت بە کوردستان و خۆپارێزی لە کۆڤید-١٩ دەنێرێت. تا لە رێیەوە ھانی خەڵکی بدات بۆ بەکارھێنانی ماسک و پابەند بوون بە رێنماییەکان".
	
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كاسیاس سڵاو له دكتۆره زێڕین و منداڵێنی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت من "ئیكه‌ر كاسیاس"م و داوا ده‌كات هه‌مووان به هێز بن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌مامك ببه‌ستن  و دووریی نێوانیان بپارێزن چونكه ئه‌و كاره زۆر گرنگه و ده‌شڵێت له بیرتان نه‌چێت كه ددانهكانیشتان بشۆن.
	
	
	
	
 
        
        PM:10:45:22/11/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									27728
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت