لەپێناو هەندێک رۆمانسیەتدا لە مردن نزیک بووەوە 
        
                
        
        
        
          
	وێستگە نیوز- 
	کچێکی گەنجی ئەمریکی دوای ئەوەی ویستی کەشێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا دروست بکات بە زەحمەت لە مردن رزگاری بوو . 
تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە لوسی ئیدواردی تەمەن 21 ساڵ سەرقاڵی ئامادەکاری ئاهەنگێکی رۆمانسی بووە بۆ خۆشەویستەکەی و ویستوویەتی بە داگیرساندنی هەندێک مۆم ئەو کارە بکات، بەڵام ویستەکەی کارەساتی لێ کەوتووەتەوە. 
دوای ئەوەی لوسی مۆمەکانی داگیرساندووە بەخێرایی ئاگرێک لە ژوورەکەدا کەوتووەتەوە و هەستی بە ترس کردووە و ویستوویەتی ئاگرەکە بکوژێنێتەوەو لەو کاتەدا ئاگرەکە بە روویدا هااتووەو بەشێکی روخساری سوتاندووە. 
سەرەتا کاریگەری ئاگرەکە لەسەر لوسی تەنها سوتانی بەشێکی کوڵم و لوت و لێوەکانی بووەو لە رێگەی لێدانی کرێمەوە چارەسەری کردووە بەڵام دوای دوو رۆژ روخساری ئیلتیهابێکی زۆری کردووەو بڵقی سوری گەورەی لەسەر دروست بووە.  
دکتۆرەکان بە لوسی ئیدواردیان وتووە روخساری پێویستی بە چارەسەری خێرایە و ئێستا لوسی چارەسەر وەردەگرێت. 
لوسی لەبارەی ئەو شەوەوە بە پێکەنینەوە بۆ فۆکس نیوزی وتووە، " ئەوە شەوێکە لەبیرناکرێت". 
        
        
PM:03:19:29/10/2019 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									11248
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت