له 3 مانگدا دووجار به‌خت یاوه‌ری بوو
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز –
 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیاوێك له ماوه‌ی سێ مانگدا دووجار شانس یاوه‌ری بوو و دوو یانسیبی به بڕی یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌رچوو.
		
به‌گوێره‌ی تۆڕی ABCی نیوزی ئه‌مریكی، رۆبه‌رت ستیوارت له ویلایه‌تی مینی ئه‌مریكا دوای سێ مانگ له بردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، یانسیبێكی تری به بڕی 100 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌رچوو.
	
رۆبه‌رت ستیوارت كه نیشته‌جێی شاری كینیبونكی ویلایه‌تی مین-ه، بیتاقهیهكی به 25 دۆلار كڕی و چوار هه‌زاری هێنده‌ی پاره‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو.
	
له ئایاری رابردووش‌دا ستیوارت بیتاقهیهكی به 25 دۆلار كڕی و دواتر یانسیبه‌كه‌ی به بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ ده‌رچوو و دوای لێبڕینی باج، 710 هه‌زار دۆلاری برده‌وه بۆ ماڵه‌وه.
	
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
        
        
AM:11:25:03/09/2019 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4636
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت