رێكخراوى یونسێف: 168 ملیۆن قوتابى له‌مساڵدا دابڕاون له خوێندن
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز
رێكخراوى یونسێفى جیهانى رایده‌گه‌یه‌نێت، 168 ملیۆن منداڵ له جیهاندا دابڕاون له خوێندن له‌مساڵدا به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه.
	
رێكخراوى یونسێفى جیهانى له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كردۆته‌وه، كه تێیدا  168 كورسى  ههركورسییهكیش جانتایه‌كى له‌سه‌ر دانراوه، تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات و ده‌ڵێت، 168 كورسى و جانتاى به‌تاڵ كه گوزارشته بۆ داخستنى 168 قوتابخانه له‌مساڵدا.
	
	
رونیشیدهكاتهوه، كه یه‌ك كورسى گوزارشته له ژماره‌ى یه‌ك ملیۆن قوتابى له هه‌ر وڵاتێك له وڵاتانى جیهان.
	
رێكخراوى یونسێف وێنه‌كه‌ى به نمونه‌یه‌ك هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ى له وێنهكهدایه نمونه‌ى ژوورى قوتابخانه‌كانه وێنه‌كه‌ش له بنكه‌ى نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان له نیویورك گیراوه راشیگهندووه، ئه‌مه وهبیرهێنانهوهیهى مه‌ترسیداره بۆ قه‌یرانى خوێندنى جیهانى.
	
نامه‌یه‌كیش ئاراسته‌ى حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن" پێویسته دوباره قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه و منداڵه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان.
	
ئه‌مه له كاتێكدایه به هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه له جیهان سه‌رجه‌م قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان داخران بووه هۆى دواكه‌وتنى كردنه‌وه‌ى خوێندنگاكان و تێپه‌ڕبوونى كرانه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه‌ى له واده‌ى خۆیدا.
	
 
        
        AM:11:03:03/03/2021 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3592
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت