چین وه‌ڵامی واشنتن ده‌داته‌وه‌و سزا به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی ئه‌مریكا ده‌سه‌پێنێت
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند كه به‌هۆی پرسی هۆنگ كۆنگه‌وه، به‌نیازن سزا به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی ئه‌مریكادا بسه‌پێنێت.
	
هوا چۆن ینگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ئه‌و چوار به‌رپرسه ده‌ست له‌كاروباری كێشه‌ی هۆنگ كۆنگ وه‌رده‌ده‌ن و خۆیان له كێشه ناوخۆییه‌كانی چین ههڵقورتاندوه.
	
وتیشی ئه‌مریكا هه‌نگاوی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر چین ده‌نێت و سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی چینی‌دا سه‌پاندوه، وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ واشنتن، په‌ككین سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی ئه‌مریكادا ده‌سه‌پێنێت.
	
        
        PM:03:27:30/11/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2344
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت