ئیمارات و بهحرهین له كۆشكی سپی رێككهوتنهكهیان لهگهڵ ئیسرائیل واژوو كرد
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
	
ئێوارهی ئهمڕۆ لە كۆشكی سپی، رێوڕەسمی واژوكردنی رێككەوتنی ئاشتی ئیمارات و بەحرهین لەگەڵ ئیسرائیل بەڕێوەچوو، بڕیاریشە ئیسرائیل باڵیۆزخانە لە ئیمارات و بەحرهین بکاتەوە.
	
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ هەریەك لە ئیمارات و بەحرهین ئیمزاكرد و لە ئیمارات عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوە و عەبدوللەتیف زەیانی وەزیری دەرەوەی بەحرهینیش بە نوێنەرایەتی وڵاتەكانیان رێككەوتنەكەیان ئیمزاكرد.
	
لەو رێوڕەسمەدا كە نزیكەی 700 میوانی وڵاتانی جیهان ئامادەی بوون، ترەمپ رایگەیاند ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی رێڕەوی مێژوو بگۆڕین و هەنداوێكی مێژوویی لە پێناو بەهێزكردنی ئاشتی دەنێین.
	
لەكاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی  واژوكردنی رێككەوتنی ئاشتی، چەند موشەكێك لە كەرتی غەززەی فهلهستینهوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كران.
	
        
        PM:09:34:15/09/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1680
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت