به‌ڤیدیۆ..خوێندكارێكی میسری له به‌رزترین تاوه‌ر خۆی فڕێدایه خواره‌وه و خۆی کوشت
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
كامێراكانی چاودێریی تاوه‌ری قاهیره چركه‌ساتی خۆكوشتنی خوێندكاێكی وڵاته‌كه‌یان تۆمار كرد كه له به‌رزترین تاوه‌ره‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه.
	
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه، گه‌نجه‌كه خۆی ده‌خافڵێنێت تا بواری بۆ ده‌ڕه‌خسێت بچێته ئه‌ودیو په‌رژینه‌كه، كه‌سێك هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رێگریی لێ بكات به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت.
	
دواتر گه‌نجه‌كه له‌نێو هات و هاواری خه‌ڵكه‌كه خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و خه‌ڵتانی خوێن ده‌بێت.
	
به‌پێی وته‌ی پۆلیسی قاهیره، گه‌نجه‌كه به‌ناوی نادر محه‌مه‌د جه‌میل، خوێندكاری كۆلێژی ئه‌ندازیارییه له زانكۆی حه‌لوان له میسر.
	
        
        PM:11:47:01/12/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									31776
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت