وێنهی هاوسهره دهستگیركراوهكهی بهغدادی بڵاوكرایهوه
         
                هاوسەرەکەی بەغدادی.. فۆتۆ: گێتی
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	دوێنێ، رەجەب تەییب ئەردۆغان – سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، تورکیا هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوی داعش-ی دەستگیرکردووە و ئەمڕۆش وێنەکەی بڵاوبووەتەوە.
هاوسەری بەغدادی ناوی ئەسما فەوزی محەمەد کوبەیسی-یە و لە کاتی خۆناساندنی بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بە ناوی رانیە مەحمود خۆی ناساندووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2019، تورکیا رایگەیاندبوو، خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەر و بوکێکیان دەستگیرکردووە و گواستوونیەتیەوە بۆ تورکیا.
بڵاویشیانکردبوویەوە، خوشکەکەی بەغدادی و هاوسەرەکەی لەژێر ناوی خوازراودا تا شەش مانگ لەمەوبەر لە یەکێک لە کەمپی ئاوارەکاندا، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ژیاون، و دواتریش، چوونەتە شاری ئەعزاز-ی هاوسنوری تورکیا، تا رۆژی دەستگیرکردنیان، لەوێ ماونەتەوە.
رۆژی 26ی تشرینی یەکەمی 2019، لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکادا لە ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلیب ئەبوبەکر بەغدادی خهلیفهی رێکخراوی داعش کوژرا.
هــ. ر
        
        
AM:10:23:07/11/2019 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									6620
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت