توركیا بۆردومانی سنورەكانی عێراقو سوریا دەكات
         
                
        
        
        
          
		وێستگە نیوز-
بەمەبەستی رێگری لە گەیاندنی یارمەتی بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی خاڵی سنوری نێوان باشوورو رۆژئاوای كوردستان دەكات.
	
بەپێی هەواڵێكی روسیا ئەلیەوم، سەرچاوەیەك ئاشكرایكردووە فڕۆكەكانی توركیا بۆ رێگری لە گەیشتنی یارمەتی بە هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆردومانی نێوان سنورەكانی عێراق و سوریا دەكات، كە دەكاتە سنوری باشووری كوردستان وبەشی رۆژئاوا.
	
ئەو هەواڵەی روسیا ئەلیەوم كە لە ئاژانسی رۆیتەرز وەری گرتوە، دوای ئەوە دێت توركیا لەسەر سنوری سوریا هێزێكی گەورەی كۆكردۆتەوە بە مەبەستی هێرشكردنە سەر كوردستانی رۆژئاوا و لێدان لە سوپای سوریای دیموكرات دەیەوێت و بە قوڵایی30 كیلۆمەتر بچێتە ناو خاكی سوریاوە، لە بەرامبەریشدا هێزەكانی سوریای دیموكرات خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوە ئامادە دەكەن.
	
 
        
        PM:04:48:08/10/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2124
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت