وەزیری دەرەوەی تورکیا: دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە نیشتیمانی خۆیان رەتدەکەینەوە
وێستگەنیوز_
لە میانی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە تورکیا کە بڕیارە تاوەکو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت، وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردەوە کە: پێویستە هەرچی زووە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 11ـی نیسانی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت و پشتیوانی لە پرسی ئاگربەست دەکەین کە بە دەستپێشخەری قەتەر، میسر و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت".
هاکان فیدان جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی، "هەرچەشنە پلانێک بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە نیشتمانی دایکی خۆیان، ڕەت دەکەنەوە."
PM:04:25:11/04/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت