كه‌ناڵی CBS: ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌وڵی نیشته‌جێكردنی دانیشتوانی غه‌ززه له سوریا ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی CBS نیوزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل خواستی خۆیان بۆ نیشته‌جێكردنی فه‌له‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له سوریا ده‌ربڕیوه.
كه‌ناڵه‌كه بڵاویكرده‌وه كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیرێكه‌وه هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی سوریا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دروست بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه پشتڕاستی كرده‌وه كه داواكارییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا نێردراوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌داوه كه ئایا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ گه‌یشتووه یان نا.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسێكی باڵای سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس ره‌تیكرده‌وه هیچ داواكارییه‌كی له ئه‌مریكا یان ئیسرائیل سه‌باره‌ت به نیشته‌جێكردنی دانیشتوانی غه‌ززه پێگه‌یشتبێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆك سوریا له قۆناغی راگوزه‌ر، له مانگی شوباتی رابردوو رایگه‌یاند كه "پلانه‌كانی ترامپ بۆ ده‌ركردنی فه‌له‌ستینییه‌كان له خاكه‌كانیان به بێ ره‌وشتی ده‌زانێت".
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆماڵ و ویلایه‌تی خاكی سۆماڵ و سودان رایانگه‌یاندبوو كه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ نیشته‌جێكردنی فه‌له‌ستینییه‌كان له غه‌ززه.
له 4ی شوباتدا، تره‌مپ بۆ یه‌كه‌مجار ڕایگه‌یاند كه واشنتۆن بیر له كۆنترۆڵكردنی درێژخایه‌نی كه‌رتی غه‌ززه و نیشته‌جێكردنی فه‌له‌ستینیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پلانه‌ی تره‌مپ نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كه كۆنترۆڵی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژئاواییه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا.
له سه‌ره‌تای مانگی شوباتدا میسر رایگه‌یاند كه پلانێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش جێگره‌وه‌یه‌كه بۆ دیدگای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و چۆڵكردنی كه‌رتی غه‌ززه له دانیشتوانه‌كه‌ی له‌خۆناگرێت، به‌ڵگه‌نامه‌كه له 4ی ئاداردا پێشكه‌ش به لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرا و له‌وێ به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
هه‌روه‌ها له 12ی هه‌مان مانگدا و له میانی دیداره‌كه‌ی له ده‌وحه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی، پێشكه‌شی ستیڤن ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرا.
PM:09:09:17/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت