فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب دەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی سوریا رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب تەواوكراوە و لەم هەفتەیەدا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی ئاداری 2025، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی سوریا رایگەیاند، "رۆژی سێشەممە كە دەكاتە 18ی ئاداری 2025، كارەكانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب دەسپێدەكەنەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئێستا فڕۆكەخانەكە ئامادەیە بۆ وەرگرتی گەشتە ئاسمانییەكان و تەواوی ئامادەكارییەكان كراون و كارە تەكنیكی و كارگێڕێیەكانیش تەواوكراون و هاوکات لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەكە، گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەستپێدەكەنەوە".
PM:07:22:15/03/2025
ئهم بابهته 1824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت