ئێران داواکارە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی بەپەلە کۆببێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەم، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتوومانە تاران وەڵامدانەوەی هێرشەکانی رژێمی زایۆنی بە مافی خۆی دەزانێت".
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "لەو نامەیەدا داوای هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکانمان کردووە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە تووندی و بێ مەرج ئەو هێرشانە سەرکۆنە بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیسرائیل هیچ توانایەکی لە ناوچەکەدا نییە و ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ئێران بە هاوکاری ئەمریکا و بە چەکی ئەوان کراوە و دەبێت ئەمریکا بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە بگرێتە ئەستۆ".
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، "لە نامەکەدا داوای کۆبوونەوی بەپەلەمان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان کردووە، بەڵام بە هۆی ئامادەبوونی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکە هیچ ئومێدێک نییە کە کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی باشی هەبێت".
PM:06:20:27/10/2024
ئهم بابهته 1260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت