سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له گه‌ری دووه‌م هه‌ڵنه‌بژێردرا و مه‌نده‌لاوی دوای پشوودانێك بریار ده‌دات
وێستگه نیوزـ
دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هیچكام له سالم عیساوی، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، عامر عه‌بدولجه‌بار، كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا و پرۆسه‌كه كه‌وته گه‌ری سێیه‌م.
له‌دوای گه‌ری دووه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه پشوویه‌ك ده‌ده‌ن و دواتر بریار ده‌ده‌ن بچنه گه‌رێكی نوێ یان دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه دوا بخه‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه به ئاماده‌بوونی 329 په‌رله‌مانتار، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق سازكرد و له برگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ‌دا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدراو له‌سه‌ره‌تادا ناوی كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق خوێندرایه‌وه كه بریتی بوون له "سالم عیساوی، ته‌ڵال ئه‌لزه‌وبه‌عی، عامر عه‌بدولجه‌بار و مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی".
دوای ئه‌وه‌ی هیچكام له كاندیدكان ده‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له گه‌ری یه‌كه‌م به‌ده‌ست نه‌هێنا، پرۆسه‌كه چووه گه‌ری دووه‌م و كێبركێكه له نێوان مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و سالم عیساوی مایه‌وه، لە گه‌ری دووه‌میش له کۆی 329 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 311 پەرلەمانتار دەنگی دا و دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش، هیچ كام له‌و كاندیدانه ده‌نگی پێویستیان به ده‌ست نه‌هێنا و پرۆسه‌كه كه‌وته گه‌ری سێیه‌م.
له گه‌ری دوومدا عیساوی 158 ده‌نگ و مه‌شهه‌دانی 137 ده‌نگ و عامر عه‌بدولجه‌بار 3 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و ته‌لاڵ زه‌وبه‌عی هیچ ده‌نگێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا و 13 ده‌نگی پوچه‌ڵیش هه‌بوون.
هه‌ر یه‌كه له مه‌حمود مه‌شهه‌دانی كه‌سایه‌تی شیعه و كاندیدی حزبی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و سالم عیساوی كاندیدی كوتله‌كانی حه‌سم و عه‌زم و سیاده، كاندیدی سه‌ره‌كی بوون بۆ پۆسته‌كه.
PM:05:59:18/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت