داوا له سهركردهكانی ئهوروپا دەکرێت چەک بە ئیسرائیل نەفرۆشن
ئاوارهبوونی دانیشتوانی رهفهح بههۆی بۆردومانی ئیسرائیلهوه
وێستگهنیوزـ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
رایگهیاند، ناکۆکیی نێوان سەرکردە ئەوروپییەکان سەبارەت بە شهڕی غەززە هەیە، داواش لە سەرکردەکانی ئەوروپا دەکات چەک بە ئیسرائیل نەفرۆشن.
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ خۆسیە مانوێل ئەلبارێس، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوایکرد، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی سڤیل لە غەززە، چیتر سەرکردە ئەوروپییەکان چەک بە تەلئەبیب نەفرۆشن.
بۆرێل ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکیی نێوان سەرکردە ئەوروپییەکان سەبارەت بە شهڕی غەززە هەیە.
سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا باسی لهوهكرد كه، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا دانییان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، گومانی تێدانییە ژمارەیەکی زیاتریش هەنگاوی هاوشێوە دەگرنەبەر.
زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار كهس.
PM:06:01:10/05/2024
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت