کۆشکی سپی: ئێران دەبێت "دەستبەجێ" کەشتییە دەستبەسەرکراوەکە ئازاد بکات
وێستگه نیوزـAFP
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لایه‌ن ھێلیكۆپته‌رێكی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه له گه‌روی ھورمز ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگری تایبت به گواسته‌وه‌ی كۆنته‌ینه‌ردا گیرا، كۆشكی سپی داوا له تاران ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌شتییه ئازاد بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، هه‌ر ئه‌مر ئه‌دریان واتسن، وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا وتی: داوا له ئێران ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ كه‌شتییه‌كه و تاقمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ئازاد بكات.
واتسن وتی: ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌شتییه، پێشێلكردنێكی روونی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و كارێكی چه‌ته‌گه‌رانه‌یه كه سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجامیداوه.
كه‌شتیه‌كه‌ی ناوی " MSC Aries"یه و ئاڵای پورتوگالی ھه‌ڵكردووه و سه‌ر به گروپی زۆدیاكه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌به‌كه‌یان ملیاردێرێكی ئیسرائیلییه و به‌ره‌و دوبه‌ی به‌ڕێوه‌بووه و دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جی پی ئێسه‌كه‌ی كوژرێنراوه‌ته‌وه.
دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه‌ش، ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی‌دا گرتوه.
PM:09:24:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت