پێشبینی گەردەلوولێک دەکرێ.. ئینتەرنێت لە کار دەخات


وێستگە نیوز_

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ئیندیپێندەنت، گەردەلولی بەهێزی خۆری کە بە ئاراستەی زەوی دێت ئەگەری هەیە بێتە هۆی لەکارخستنی هێڵەکانی ئینەرنێت و کارەبا و سەتەلایتەکان.

لە هەواڵێکدا، ماڵپەری ئیندیپێندەنت کە پشتی بە زانیارییەکانی ئاژانسی ناسا بەستووە، ئاماژەی بەوەکردووە، گەردەلولی خۆر یەکێکە لە دیاردە باوەکانی "کەشوهەوای واڵایی" و کاتێک دروستدەبێت کە خۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورەدا رێژەیەکی زۆر لە پلازما و وزەی موگناتیسی دەردەدات.

ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەگەرچی ئەم گەردەلولانە مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵام کاریگەری دەخەنە سەر بواری موگناتیسی زەوی و دەکرێ ببنەهۆی ڕاوەستانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجی.

هاوکای بە گوێرەی هەواڵەکە، "سەنتەری پێشبینی کەشوهەوای واڵایی ئەمریکا (SWPC) لە ئێستادا چاودێری ئەو گەردەلولە خۆرانە دەکات کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیانپێکردووە کاتێک خۆر خولێکی نوێی دەستپێکرد".

بەگوێرەی لێکۆلێنەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن، ئەگەری هەیە ئەو گەردەلولە خۆرانەی ئێستا گاریگەری زۆرتر بخەنە سەر ئەو هێڵانەی ئینتەرنێت کە لەژێر دەریا دان، چونکە زۆرترین مەودایان هەیە. 

هەروەها لێکۆڵینەوەکە پێشبینی کرد کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر زیانی بەربکەوێت لە ئەگەری ئەم گەردەلولانە. وڵاتانی ئاسا، بەتایبەت سینگاپور، کەمترین هەڕەشەیان لەسەرە بەهۆی کورتی وایەرەکانی ئینتەرنێت.


AM:10:20:13/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 4356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو