لیژنەی دارایی : بڕی قەرزی عیراق لە پرۆژەی بودجە زۆر زیاتر هەژماركراوە 
         
                
        
        
        
          
	
وێستگە نیوز-
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، قەبارەی قەرزی ناوخۆ و دەرەکی لە پڕۆژەیاسای بودجەی (2021) ئاشكراكرد، كه بڕی قهرزهكه زۆر زیاتر ههژمار كراوه.
	
هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆی قەرزی دەرەکی نوێ لە بودجەی (2021) بە نزیکەی (2) ملیار دۆلار دیاریکراوە، بەڵام قەرزی راستەقینە لە (350) ملیۆن ملیۆن دۆلار تێپەڕ ناکات، قەرزی ناوخۆش بە (5) ترلیۆن دینار دیاریکراوە، کە لە کاتی پێویست لە بانکی ناوەندی وەربگیرێت.
	
جبووری ئاماژەی بەوەشكردووە، له بودجەی ئەمساڵدا پلەی وەزیفی بۆ وەزارەکانی تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئاو و ئاوەڕۆ و ئهمیندارهكانی بەغدا لە خۆدەگرێت، لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵیدا دەبێت.
        
        PM:06:48:06/04/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1892
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت