له بابل فەرماندەیەکی باڵای کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق کوژرا
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز- 
بههۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەباکوری پارێزگای بابل فهرماندهیهكی باڵای کەتیبەکانی حزبوڵا كوژرا.
		
ئهمڕۆ شهممه 20ی شوباتی 2021، میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە، ئهمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جەرف ئەلسەخەر لە باکوری پارێزگای بابل فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی کەتیبەکانی حزبوڵا بەناوی ئەبویاسر موعەلیم کوژرا.
		
هاوکات کەتیبەکانی حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی پشتڕاستکردەوە بێ ئهوهی هۆكاری گیان كوژرانهكهی ئاشكرابكات. 
        
        PM:06:14:20/02/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1184
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت