وادەی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عيراق ئاشكرا كرا
         
                فۆتۆ: گێتی
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی عیراق رایگهیاند، مانگی ئادار یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر دەگاتە عیراق. 
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە مانگی ئاداری داهاتوودا یەکەم کاروانی ڤاکسینی كۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر دەگاتە عیراق، کە بڕهكهی 600 هەزار ڤاکسینه و بۆ 300 هەزار کەس، بە دوو قۆناغ بەکاردەهێنرێت.
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق روونیشیکردەوە، "بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر پێویستیمان بە 208 ملیۆن دۆلار هەیە و کۆمپانیاکە پێشنیازی فرۆشتنی نۆ ملیۆن ڤاکسینی بۆ عیراق کردووە، كه نرخی هەر ڤاکسینێک بە 12 دۆلارە".
ریاز عەبدولئەمیر وتیشی، "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، رێنمایی داوەتە وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی پارە بۆ کڕینی ڤاکسینەکە". 
        
        
AM:09:24:03/12/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									6020
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت