پهروهردهی عیراق: له ههفتهیهكدا دوو رۆژ وانه له پۆلهكاندا دهخوێندرێت
         
                فۆتۆ: ئەرشیڤ
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	پەروەردەی عیراق بڕیاریدا لە هەفتەیەكدا دوو رۆژ وانە لەناو پۆلەكاندا بخوێنرێت و دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنیش درایە وەزارەتی تەندروستی.
قوسەی یاسری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: لیژنەكەیان و وەزارەتی پەروەردەی عیراق كۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها دوو رۆژ لە هەفتەیەكدا، دەرگای خوێندنگاكان بكرێنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكرێن بە دوو بەش و بەشێكی لە ناو خوێندنگاكان دەخوێنرێت و بەشەكەی تری بە شێوەی ئۆنلاین دەوترێتەوە.
ههروهك روونیشیكردهوه: دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دراوەتە وەزارەتی تەندروستی، كە بەپێی دواین پێشهاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار لە كاتی دەستپێكردنی خوێندن بدات.
        
        
AM:11:41:30/10/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									29456
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت