به‌وێنه‌و ڤیدیۆ..منداڵێکی عیراقی له نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمیدا تۆپ تۆپێن ده‌كات
         
                
        
        
        
          
وێستگه‌نیوز-
	
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازی له‌و منداڵه كرد له تووشی شێرپه‌نجه بوه‌و داوای دیداری مسته‌فا كازمی كردبوو.
	
مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باری ته‌ندروستی چه‌ند منداڵێكی عیراقی پرسی بوو كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بون ، لهسهردانێكیشدا بۆ نه‌خۆشخانه كازمی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌سه‌ر كردبوه‌وه .
	
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ومنداڵانه له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا خوازیاربوو به دیداری سه‌رۆك وه‌زیران شادبێت ، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خواستی ئه‌و منداڵه‌ی هێنایه‌دی و له نوسینگه‌كه‌ی خۆی پێشوازی له منداڵه‌و خانه‌واده‌كه‌ی كرد.
	
كازمی تۆپێكی كرده دیاری بۆ منداڵه‌كه‌و ئه‌ویش له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا كه‌وته یاری و تۆپ تۆپێن .
	
كازمی له‌و دیداره‌دا باسی له دابین كردنی  چاودێری ته‌ندروستی شیاو بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان كرد ، بهلاَم جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌حه‌دای راسته‌قینه و گه‌وره‌تر له نه‌خۆشی ته‌حه‌دا كردنی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌رێوه‌بردنه، چونكه به‌و كاره ده‌توانین نه‌وه‌ی داهاتوومان بپارێزین.
	
 
        
        PM:10:06:28/06/2020 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									7020
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت