له‌ باره‌ی كۆرۆناوه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوایه‌ك له‌ عیراق ده‌كات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، پێشنیازدەکات عیراق قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکاتەوە تا مەترسی کۆرۆنا لەسەری نامێنێت.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق بەمانای ئەوە نایەت بارودۆخی تەندروستی لە وڵاتەکەدا کۆنتڕۆڵکراوە".

وتیشی: "تا 10 رۆژی دیکە دەردەکەوێت رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق زیاد دەکات یاخود کەمدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق دەرئەنجامی ئەو رێکارانەبوو کە حکومەت رایگەیاندوون، لەبەر ئەوە پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوامبن".

تا ئێستا هەزار و 434 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 80 کەس گیانیانلەدەستداوە و 856 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


PM:04:58:17/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت