پۆمپیۆ: پشتیوانی له زورفی ده‌كه‌ین
         
                
        
        
        
          
	
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازیی له راسپاردنی عه‌دنان زورفی كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.
	
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ راسپێردراوی نوێ راگه‌یاند و وتی: "گه‌لانی عیراق حكومه‌تێكیان ده‌وێت كه گه‌نده‌ڵیی تێدا نه‌بێت و پشتیوانی له سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌یان بكات و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین بكات.
	
وتیشی: ئه‌گه‌ر عه‌دنان زورفی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه بكاته كاری له‌پێشینه‌ی خۆی، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا و ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانیی لێده‌كرێت.
	
رۆژی سێشه‌ممه 17ی ئازاری 2020، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، عه‌دنان زورفی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی نه‌سری به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپارد.
	
له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان، وه‌ك كوتله‌ی هادی عامری و نوری مالیكی، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و راسپاردنی زورفی به ناده‌ستوری ده‌زانن و ده‌ڵێن كه سه‌رۆك كۆمار به پشتگوێخستنی كوتله‌ی گه‌وره، ده‌ستوری پێشێلكردوه.
        
        AM:09:46:18/03/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2196
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت