عه‌لاوی به‌نهێنی كابینه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و ناوی وه‌زیره‌كانیشی به كه‌س ناڵێت
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
سه‌رۆكی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئاشكرایكرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراقی به‌نهێنی ته‌واو كردووه‌و ناوی وه‌زیره‌كانیشی به كه‌س نه‌وتووه.
	
له له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، محه‌مه‌د خالیدی، سه‌رۆكی كوتله‌ی بیارق الخیر، له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی زۆر به‌نهێنی هه‌ڵبژاردووه.
	
وتیشی: عه‌لاوی چاوی به 100 كه‌سایه‌تی له پێكهاته جیاوازه‌كانی عیراق كه‌وتووه و به‌نهێنی 22 وه‌زیری لێ هه‌ڵبژاردون و ناوی وه‌زیره‌كانیشی ته‌نانه‌ت له‌لای نزیكترین كه‌سی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه.
	
خالیدی راشیگه‌یاندوه كه كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ته‌واو بووه و ئێستا ململانێ له‌نێوان پێكهاته‌كاندا نییه، به‌ڵكو ململانێكه كه‌وتوه‌ته نێوان ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت كایه‌ی سیاسی بۆخۆیان قۆرغ بكه‌ن.
        
        PM:07:11:14/02/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2824
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت